سەردێڕ:

حاجی ئۆمەران.. سێ رۆژ دەوامی قوتابخانەکان کرایە پشوو

فۆتۆ: 
2020-01-25

15108 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی چۆمان رایگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە دەوامی سێ رۆژی قوتابخانەکانی حاجی ئۆمەران کراوەتە پشوو.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بەفربارین و شەپۆلی سەرماوە دەوامی سێ رۆژی قوتابخانەکانی سنوری حاجی ئۆمەران کراوەتە پشوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سەرجەم بەڕیوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکان لەکاتی بەفر و بارانبارین و دروستبوونی ئاستەنگ بۆ مامۆستا و خوێندکاران دەتوانن رۆژێک دەوامی قوتابخانەکان بکەن بە پشوو.

لە ئێستادا شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.