سەردێڕ:

​تەرمی پێنج کوردی رووداوی یەختەکەی یۆنان گەڕێندرانەوە کوردستان

فۆتۆ: 
2020-01-24

8087 جار خوێندراوەتەوە

تەرمى پێنج کۆچبەرى کورد کە لە رێگەى ئاویی یۆنان و ئیتاڵیا خنکان لەڕێگەى فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە گەڕانەوە هەرێم.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، لە ئێستادا کەسوکارى ئەو پێنج گەنجە لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە تەرمەکانیان وەردەگرنەوە.

ئارى جەلال سەرۆکى دەزگاى لوتکە لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەى کە روو لە ئەوروپا دەکەن و رێگەى دەریایی بەکاردەهێنن رووى لە زیادبوون کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ی ئەم مانگە لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا بەلەمێک بە ٥٣ سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت کە ٢٢یان کورد بوون و بەپێی راگەیەندراوی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، پێنجیان خنکابوون و سیانیش زیندوو، هاوکات بەدواداچوون بۆ ١٤ی دیکەیان بەردەوامە.