سەردێڕ:

وێنە.. لە شاری وان زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە

فۆتۆ: 
2020-01-24

4594 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی دوو رۆژە بەفربارین لە باکوری کوردستان و شاری وان بەردەوامە و لە سەنتەری شارەکەدا بەفربارین گەشتووەتە ٦٥ سانتیمەتر.

ئەمڕۆ هەینی، ٢٤ی کانوونی ٢٠٢٠، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی باکوری کوردستان و شاری وانی گرتووەتەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و لە سەنتەری شارەکەدا ٦٥ سانتیمەتر بەفرباریوە و لە دەوروبەری شارەکەش یەک مەتر بەفر باریوە.

هاوکات، لە ئێستادا تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی راماڵین و پاککردنەوەی رێگاکانن.