سەردێڕ:

عێراق.. ژمارەى دانیشتوان ٣٩ ملیۆنى تێپەڕاند

فۆتۆ: 
2020-01-24

14083 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى پلاندانانى عێراق ژمارەى دانیشتوانى ئاشکراکرد، کە ٣٩ ملیۆنى تێپەڕاندووە و رێژەى نەخوێندەواریش کەمیکردووە.

عەبدولزەهرە هنداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەى بەوەکردووە، وەزارەت بە هەماهەنگى لەگەڵ رێکخراوە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان، بەردەوام چاودێرى رێژەى نەخوێدەوارى و ئاستى تەمەنیان لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراقدا دەکات.

هنداوى باسیلەوەشکرد، ژمارەى دانیشتوانى عێراق تا کۆتاى ساڵى ٢٠١٩، ٣٩ ملیۆنى تێپەڕاندووە و رێژەى نەخوێندەواریش لە سەدا ١٣یە، کە ٣ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسن.

ئاماژەى بەوەشکردووە، رێژەى ئەوانەى پەیوەندییان کردووە بە قۆناغى سەرەتایى خوێندن گەیشتووەتە لەسەدا ٩٣ و بەراورد بە رێژەى پەوەندیکردن بە قۆناغى ناوەندى گەیشتووەتە لەسەدا ٥٧.

وتەبێژى وەزارەتى پلاندانان وتیشى، وەزارەت ئامادەیى دەربڕیووە، بۆ ئەوەى لە کۆتایى ئەمساڵدا سەرژمێرى گشتى لە تەواوى عێراقدا بکرێت، تا رێژەى گشتى دانیشتوان و نێشتەجێبوان لە ڕێگەى داتاکانیانەوە لەسەر دۆخى ژیانى عێراقییەکان بزانرێت.