سەردێڕ:

ئەڵمانیا.. لە رووداوێکى تەقەکردندا شەش کەس کوژران

فۆتۆ: 
2020-01-24

9361 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاررۆچکەی رۆتام سی ئەڵمانیا، شەش کەس کوژران و ژماریەکەی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە رووداوێکی تەقەکردندا له‌ شارۆچكه‌ی رۆتام سی سه‌ربه‌ ویلایه‌تی بادن ۆرته‌مبێرگی ئه‌ڵمانیا،  شەش کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. هاوکات، پۆلیسی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی تەقەکرەکەی راگەیاند.

رۆیتەرز لە زاری پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری تەقەکردنە ناکۆکی کەسیی بووە و هێرشی تیرۆرستی نەبووە.

هاوکات، دواى هێرشەکە ژمارەیەکى زۆرى هێزى ئەمنى بە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و رێوشوێنى ئەمنى توند گیراوەتەبەر.