سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پشێوی دەنێتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-24

3819 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، "هەتا ناوچەکە و عێراق سەقامگیرنەبێت، قسەکردن لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان، دژایەتیکردنی خەڵکی عێراق و هێنانی پشێوی زیاترە بۆ ناوچەکە."

لە تویتێکدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، "ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢٩ ساڵی ڕابردوودا و قەوارەی عێراق لەدوای ٢٠٠٣ ەوە لەلایەن هاوپەیمانان و ئەمریکاوە پارێزراوە."

جەختی لەوەشکردووەتەوە، "هەتا دۆخی ناوچەکە و عێراق سەقامگیرنەبێت قسەکردن لەسەر چوونەدەرەوەی ئەو هێزانە دژایەتیکردنی خەڵکی عێراقە و هێنانی پشێوی زیاترە بۆ ناوچەکە."

لەدوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بەشێک لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق داوایانکرد کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە و سەرەتای ئەم مانگەش پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکای پەسەندکرد، بەڵام کورد و سوننە، دەنگیان بە بڕیارەکە نەدا.

هـ.ئـ