سەردێڕ:

ئامێدی.. بەهۆى بەفربارینەوە زۆربەی ڕێگاكان داخراون

فۆتۆ: 
2020-01-24

8401 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکى بەفربارین لەشەوى ڕابردووە سنورى قەزاى ئامێدى گرتووەتەوە و تا ئێستاش  نزیکەى ٣٥سانتیمەتر بەفرباریوە، ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى بەشێکى زۆرى ڕێگاسەرەکییەکانى ئەوناوچەیە دابخرێن.

نیهاد ئورەمارى پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى ڕایگەیاند، "شەوى ڕابردوو، شەپۆلێکى بەفربارین سنورى قەزاى ئامێدى گرتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، بەو هۆیەوە ڕێگاکانى هاتوچۆکردنى هاوڵاتیان داخراون و لە ناحیەى سەرسەنگیش نزیکى ٣٥سانتیمەتر بەفرباریوە".

دێوالى حەمەى بریندار بەڕێوەبەرى ڕێگاوبانى دهۆک بە دیجیتاڵ میدیاىى ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، "بەهۆی بارینی بەفرەوە زۆرینەى ڕێگاکانى هاتوچۆى قەزاى ئامێدى داخراون و تا ئێستاش بەفربارین بەردەوامە"، وتیشی، "تیمەکانى پاککردنەوە بەردەوامن لە کاری پاککردنەوى ڕێگاکان".

هاوكات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەو شەپۆلە بەفربارینەى کە ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، هەتا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، ڕاشیانگەیاندبوو بارینى بەفر سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە و ڕۆژی یەکشەممەش، پلەکانی گەرما لە سفری سیلیزی نزیکدەبێنەوە و لە بەیانی زوودا ئەگەری دروستبوونی زوقم و شەختە هەیە.

ئـ.مـ

Image may contain: sky, plant, outdoor and nature

Image may contain: snow, tree, outdoor and nature