سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە هێزەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بمێننەوە

باس لە پشتیوانی هەرێم بۆ مانەوەی هێزەکان دەکات
فۆتۆ: 
2020-01-24

2459 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە داڤۆس رایگەیاند، "پێویستە هێزەکانی ئەمریکا بمێننەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و هه‌رێمی كوردستانیش پشتیوانی له‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كات."

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا لە شاری داڤۆسی سویسرا ڕایگەیاند، "هێزەکانى ئەمریکا بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و له‌سه‌ر داوای به‌غدا هاتوون، مانه‌وه‌شیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێویسته‌، چونكه‌ داعش بۆ كوردستان و عێراق مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌"، ڕاشیگەیاند، "ئه‌وان ده‌بێت بمێننه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موومان به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێین داعش ته‌واو بووه".

وتیشی، "هه‌رێمی كوردستان پێی وایه‌ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگه‌ به‌ فەرمیش به‌یاننامه‌مان ده‌ركردووه، هاوکات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپیش ئه‌وه‌مان باس كردووه‌‌".

ئەوەش لە کاتێدایە، ئەمڕۆ هەینی لەسەر داوای موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی لە ناوچەی جادریەی بەغدا بەڕێوەچوو و دروشمی خۆپیشاندەران چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان بوو لە عێراق و داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان دەکرد لەلایەن حکومەتەوە بۆ چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە.