سەردێڕ:

​وەزارەتی نەوتی عێراق: كۆمپانیای بریتیش پێترۆڵیوم له‌ كێڵگه‌کانی نەوتی كه‌ركوك كشایه‌وه

فۆتۆ: 
2020-01-24

1867 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كرایه‌وه‌، كۆمپانیای بریتیش پێترۆڵیوم له‌ كێڵگه‌کانی نەوتی كه‌ركوك كشایه‌وه.

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگەیاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نەوت له‌لایه‌ن كۆمپانیای بریتیش پێترۆڵیومه‌وه‌ له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانكراودا نه‌بووه‌، گرێبه‌ستی كاركردنه‌كه‌ی نوێنه‌كراوه‌ته‌وه.

باسی لەوەشکردووە، کە كۆمپانیاكه‌ هانده‌رنه‌بوون بۆ فراوانكردنی چالاكییه‌كانیان و ئەوەش یەکێکی دیکە بووە لە هۆکارەکانی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەیان.

دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە زۆرینەی کێڵگەکانی عێراقدا دراوە بە کۆمپانیا بیانییەکان و ماوەی گرێبەست و شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانیش لەگەڵ حکومەتی عێراقدا لە کێڵگەیەک بۆ کێڵگەیەکی دیکەی نەوت جیاوازە.