سەردێڕ:

دهۆک.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بلۆکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-01-23

9448 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، دهۆک، تایف گۆران

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بلۆکەوە لە شاری دهۆک، کرێکارێکی رۆژهەلاتی کوردستان گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردندا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بلۆکەوە، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو".

وتیشی، "کرێکارەکان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن"، باسی لەوەشکرد، "ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٣٩ ساڵە و کرێکارە بریندارەکەش ٢٩ ساڵه".

ئاماژەی بەوەش کرد، "تەرمی کرێکارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی دادوەری دهۆک کراوە، بریندارەکەش بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گواستراوەتەوە".

راشیگەیاند، "پۆلیس لێکۆلینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە".

هـ.ئـ