سەردێڕ:

کەشناسی: بەفر لە سەنتەری چەند شارێکدا دەبارێت

کەش و هەوای هەرێم
فۆتۆ: 
2020-01-23

58344 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، شەپۆلێکی بەفربارین سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە و تا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی کەشناسی هەرێمدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، کە بارستە هەوایەکی ساردی سیبیری ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و سەرەتای سبەینێ هەینی، باران لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و دواتر بەهۆی کاریگەری ئەو بارستە ساردەوە شەپۆلێکی بەفربارین سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە.

کەشناسی پێشبینی ئەوەشدەکات، شەپۆلی بەفربارینەکە لە ڕۆژی شەممەدا بەردەوام بێت و مەودای بینین لە یەک کیلۆمەتر کەمتر دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکان ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما لە سفری سیلیزی نزیکدەبێنەوە و لە بەیانی زوودا ئەگەری دروستبوونی زوقم و شەختە هەیە.

No photo description available.