سەردێڕ:

وێنە.. گوندێکى جیاواز و تایبەت بە کورتە باڵاکان

فۆتۆ: 
2020-01-23

14351 جار خوێندراوەتەوە

گوندێکى جیاوز و تایبەت بە کورتە باڵاکان، کە جیاوازترین گوندە لەسەر زەوی و دەکەوێتە باشورى رۆژهەڵاتى ئێران و ژمارەى دانیشتوانى تەنها ٧٠٠ کەس تێپەڕ ناکات.

Image result for ماخوینک"

گوندى ماخۆنیک، ناوبانگى بە گوندى کورتە باڵاکان بڵاوبووەتەوە، ١٣٠ کیلۆمەتر لە ناوچەى بیرجەند لە پارێزگاى خۆراسان لە باشورى رۆژهەڵاتى ئێران هەڵکەوتووە، ٣٥ کیلۆمەتر لە سنورى ئەفغانستانەوە دوورە.

Image result for ماخوینک"

میژووى گوندى ماخۆنیک بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، چونکە لە گوندەکەدا چەندین پەیکەر و ئاسەوارى میژوویى ماونەتەوە و تێکنەچوون، خەڵکى ئێستاى گوندەکە بۆ نزیکەى ٤٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ هاتنى ئەحمەد خان لە ئەفغانستانەوە بۆ گوندەکە دەگەڕێتەوە و دریژى باڵاى هەرکەسێکى گوندەکە ناگاتە مەترێک.

Image result for ماخوینک"

خەڵکى گوندەکە هەمویان کورتەباڵان، بۆیە بەرزى دەرگاى خانوەکانیان ٥٠ بۆ ٧٠ سانتیمەترە، بۆیە زۆر کەس ناتوانن لە دەرگاکانیانەوە بچنە ژوورەوە، تا خۆیان زۆر نەچەمێننەوە، لە هەر خانویەکدا بە قەبارەى ناو لەپى دەستێک پەنجەرەیەکى بچوک هەیە، بۆ پاراستنى گەرماى ژوورەکە و هەروەها هەوارى ساردى دەرەوە و زانینى شەو و رۆژ.

بەشێکى دانیشتوانى گوندەکە بە کارى جوتیاریەوە خەریکن، بەتایبەتى گەنم و جۆ و شێلم و سیر و پیاز و هەوەرها جۆرە ترێیەک کە وەک خورما وایە.

ژمارەى دانیشتوانى گوندەکە نزیکەى ٧٠٠ کەسن، بەشێکیان بە کارى کورەوە خۆیان خەریک کردووە، بەشیکى تریان لە ناوچەکانى دەوربەریان بە کارى بەخێوکردنى مەڕو ماڵاتەوە خەریکن و ژنەکانیشیان بە کارى رستن و چنینەوە خەریکن.

ب.ب

Image result for ماخوینک"

Image result for ماخوینک"

Image result for ماخوینک"