سەردێڕ:

گردبوونەوەی دانەمەزراوە کوردەکانی کەرکوک توندوتیژی لێکەوتەوە

لەبەردەم پەروەردەى کەرکوک
فۆتۆ: 
2020-01-23

3752 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، گردبوونەوەی دەرچوانی دانەمەزراوی کوردی زانکۆ و پەیمانگاکانی شاری کەرکوک توندوتیژی لێکەوتەوە.

راشیگەیاند، دوای ئەوەی کە لیژنەیەک لە دەرچوانی دانەمەزراو چوونەتە کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەکە، هێزێکی لیوای ٦۱ی ئەنجومەنی وەزیرانیش چونەتە ناوەوە و بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرچوانی دانەمەزراوی کوردی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو دامەزراندنە دەکەن کە تێیدا لە دوو هەزار و ٨٤١ پلەی دامەزراندن تەنیا ٥٠٠ پلەی بەر ئەوان کەوتووە
.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر دەیانویست کە گردبنەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەهۆی داوای بەشێک لە لایەنە سیاسییە کوردییەکانی ئەو شارە، گردبوونەوەکەیان دواخستبوو.