سەردێڕ:

داود ئۆغڵۆ هێرشدەکاتە سەر ئەردۆغان

فۆتۆ: 
2020-01-22

8732 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا هێرشی کردە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکۆمارى تورکیا و رایگەیاند، "ئەردۆغان بە تۆمەتبارکردنی من دووبەرەکی خستە نێوانمانەوە".

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، دەربارەی ئەزمونی کارکردنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، "من کەسێکم وانە لەهەڵەکانم وەردەگرم، بە چاوی خۆم ئەوەم بینی چۆن تاکە کەسێک دەیویست دەستبەسەر پارتەکەدا بگرێت، لە کاتێکدا من دەمویست ڕێگری لەوە بکەم".

ئەوەش لەکاتێکدایە، داود ئۆغڵۆ لە ئەیلولی ساڵی ڕابردوو، دەستی لە ئەندامێتی پارتی داد و گەشەپێدان کێشایەوە، دوای دەستلەکارکێشانەوەکەشی پارتی (داهاتووی) دامەزراند.

ئەحمەد داود ئۆغلۆ، یەکێک لە کەسە دەستڕۆیشتووەکانی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان بووە، ساڵی ۲۰۰۹ بووە وەزیری دەرەوە، پاش ئەوەی کە ئەردۆغان لە ساڵی ۲۰۱٤ بووە سەرۆک کۆمار، وەک سەرۆک وەزیران دەستبەکار بوو، بەڵام ساڵی ۲۰۱٦ بە هۆی ناکۆکییەکان لە گەڵ ئەردۆغان پۆستەکەی بە جێهێشت.