سەردێڕ:

مەلەکردن چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

فۆتۆ: 
2020-01-22

5370 جار خوێندراوەتەوە

مەلەکردن یەکێکە لە جۆرەکانی وەرزشکردن هەموو تەمەنێک دەتوانێت ئەمجۆرە وەرزشە بکات، جگەلەوەی لەش جوان دەکات، جەستە بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە.

گۆڤاری لاڤیدا لوسیدای ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە، وەرزشوانان مەلە دەکەن لە پێناو هەبوونی لەشولارێکی ڕێک و جوان، یەکێکە لەو وەرزشانەی داهێنان و ماندوێتی زۆری ناوێت و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، لە دیارترین سوودەکانی بریتین لە:

زیادبوونی ئاستی زیرەکی

جۆرەکانی وەرزش چالاکی مێشکی زیاد دەکەن، بەڵام بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ئوستڕاڵی لە نێوان ئەو منداڵانەی مەلە دەکەن و ئەوانەی مەلە ناکەن، دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی مەلە دەکەن توانای گەشەی زمانەوانیان زیاتر بووە و بڕوای تەواویان بەخۆیان هەبووە بە بەراورد بەوانەی مەلەیان نەکردووە.

بەهێزبوونی ماسولکە

زۆربەی توێژینەوەکانی پێشتر ئاماژەیان بە گرنگی مەلەکردن کردووە، کە ڕۆڵی هەیە لە پتەوبوون و بەهێزکردنی ماسولکەکانی لەش، بگرە سوودەکەی زیاترە لە وەرزشی هەڵگرتنی قورسایی.

کەمبوونەوەی هەوکردن

ئەرکەکانی دڵ و سوڕی خوێن باشتر دەکات، هەوکردنی سییەکان و سکۆڵەکانی دڵ ناهێڵێت.

کالۆری دەتوێنێتەوە

بەپێی جۆرەکانی مەلەکردن کالۆری لە جەستەدا خەرج دەکرێت، کە سوودی زیاترە لە ڕاکردن، بەجۆرێک  ١٠ خولەک مەلەکردن لەسەر سک نزیکەی ٦٠ کالۆری دەتوێنێتەوە، مەلەکردن بە پشت ٧٠ کالۆری دەتوێنێتەوە، مەلەکردنی شێوە پەپولەی ١٥٠ کالۆری دەتوێنێتەوە.

کەمکردنەوەی گرفتەکانی قەلەقی و خەمۆکی

مەلەکردن ڕۆڵی کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی گرفتە دەروونییەکان زیاتر لە وەرزشی راکردن و ڕۆشتن بەپێ میزاج باشتر دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هۆڕمۆنی دڵخۆشی زیاد دەکات، بەهەمان شێوەی وەرزشی یۆگا ئارامی بە دەروون دەبەخشێت.

تەمەن درێژ دەکات

مەلەکردن یەکێک لەو وەرزشانەی یارمەتیدەرن لە درێژبوونی تەمەن، توێژینەوەیەکی زانایانی زانکۆی کارۆلینا کە ٤٠ هەزار و ٥٤٧ کەس تێیدا بەشداربوون و تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٦٠ ساڵیدا بوون و بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردوون، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی مەلەیان کردووە تێکرایی مردنیان بە ڕێژەی لە %٥٠ کەمیکردووە بە بەراورد بەوانەی وەرزشی راکردن و بەپێ ڕۆشتنیان کردووە و بەهیچ جۆرێک مەلەیان نەکردووە.

Image result for ‫السباحة تزيد الذكاء وتقلل الالتهابات‬‎

ئ.ل