سەردێڕ:

برێت مەکگۆرگ: ترەمپ باکورى سوریا و کوردستانى عێراق لێک جیاناکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-22

19425 جار خوێندراوەتەوە

نێردەى پێشووى سەرۆکى ئەمریکا بۆ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ باکورى سوریا و کوردستانى عێراق لێک جیاناکاتەوە.

لە تویتێکدا برێت مەکگۆرگ دەستخۆشى لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا کردووە، نوسیویەتى مایەى خۆشحاڵیە کە ترەمپ، لەگەڵ هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆکۆمارى عێراق و سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبووەتەوە، بەڵام مایەى خۆشحاڵى نیە کە دۆناڵد ترەمپ دەستەواژەى ( ئێمە نەوتەکەمان برد) ى بەکارهێنا.

مەکگۆرگ، باسى لەوەشکردووە، ئەمریکا پێویستى بە سیاسەتێکى بەهێزە بۆ پشتگیریکردنى هەرێم و عێراق، هەروەها بۆ ئەوەى عێراق بتوانێت بە پاڵپشتى نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵبژاردنێکى نوێ بکات.

٢٢ى ئەم مانگە لە پەراوێزى کۆربەندى ئابورى جیهان لە داڤۆس، سەرۆکى ئەمریکا، بە جیا چاوى کەوت بە هەریەک لە سەرۆکۆمارى عێراق و سەرۆکى هەرێمى کوردستان.