سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی دوو ڕێنمایی نوێی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-01-22

5341 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دوو ڕێنمایی نوێی دەرکرد و ڕایگەیاند، کێشەی خەرجکردنی کرێی وانەبێژی مامۆستایانی باخچەی ساوایان چارەسەرکرا و ڕێنمایی پەیوەست بە گێڕانەوەی قەرزی ئاسانکاری بانکیش دەرکرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێنماییەک کێشەی خەرجکردنی کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی باخچەی ساوایان چارەسەرکراوە".

ڕاشیگەیاند، "هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی ڕێنمایی پەیوەست بە گێڕانەوەی قەرزی ئاسانکاری بانکی دەرکرد".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ١٦ی مانگی ڕابردوودا، کانوونی یەکەم، لە نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمدا هاتبوو، "وەزارەتی دارایی ئامادە نییە پارەی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی باخچەكان خەرجبكات و بە نوسراوی فەڕمی وەزارەتی پەروەردەی ئاگادار كردووەتەوە كە پارە بۆ ئەو بابەتە خەرجناكرێت".

هـ.ئـ