سەردێڕ:

ئێران: له‌وانه‌یه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكشێينه‌وه‌

رێککەوتنى ئەتۆمى ئێران و پێنج کۆ یەک
فۆتۆ: 
2020-01-22

4873 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران رایگه‌یاند، "له‌ ئه‌گه‌ری ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له‌وانه‌یه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكشێينه‌وه‌".

مه‌حمود واعیزی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئێران، ره‌خنه‌ی له‌ خستنه‌گه‌ڕی میكانیزمی چاره‌سه‌ری ناکۆکییەكان له‌لایه‌ن به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاوه‌ گرت و ڕایگەیاند، "ئه‌گه‌ر دۆسیه‌كه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت ئەوا یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێران ده‌ینێت، كشانه‌وه‌یه‌ له‌ په‌یماننامه‌ی رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی".

هاوکات، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكۆماری ئێران، له‌و په‌یامه‌یدا کە ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌ی پێنج وڵاتی به‌شدار له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە، "له‌ ئه‌گه‌ری ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌كه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وا له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران هه‌نگاوێكی توند ده‌نێت".

هـ.ئـ