سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. مەحمود سەنگاوی وەڵامی ئاسایشی هەولێری دایەوە

فۆتۆ: 
2020-01-22

47105 جار خوێندراوەتەوە

مەحمود سەنگاوی لە وەڵامێکیدا بۆ ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، "من کوڕی ناو خەڵک و دەریای هەژارانم، کە بە دەمی سەگ پیس نابێت".

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە وەڵامێکدا بۆ ئاسایشی هەولێر دەربارەی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی یەکێتی ڕایەگیاند، "حەزم نەکردووە دەربارەی ئەو بابەتە قسەبکەم، بەڵام هەندێک شتی ناڕەوایان وتووە بۆیە دەمەوێت باسی ئەوە بکەم، شەهیدکردنی ئەو پێشمەرگەیە، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە بووە، کە دەستگیرکراوە و لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە".

باسی لەوەشکرد، "بەرگریم لەوە نەکردووە ئەو کەسە چیکردووە، چونکە شایەتی ڕووداوەکە نەبووم، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بووم بخرێتە بەردەم دادگا و دوای سەلماندنی تاوانەکە سزای بەسەردا بسەپێنرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە زیندانییەکانی خۆمان لەوێ بوون ئەو شەوە لەبەر هاواری ئەو پێشمەرگەیە نەخەوتوون، تا دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا و کارەبای لێدراوە تووشی جەڵتەی دەماغی کردووە".

وتیشی، "من کوڕی ناو خەڵک و دەریای هەژارانم، کە بە دەمی سەگ پیش نابێت".

دوای ئەوەی مەحمود سەنگاوی لەبەرامبەر گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "ئاسایشەکانی پارتی هیچیان کەمتر نییە لە تیرۆرستانی داعش". دواتر ئاسایشی هەولێر لە وەڵامی ئەو قسانەی مەحمود سەنگاویدا رایگەیاند، "جێگەی سەرسوڕمان نییە قاچاخچییەکی ناسراوی مەرزەکانی ناوچەی گەرمیان، بەرگری لە تۆڕی مافیا بکات".

دوای دوو رۆژ لە دەستگیرکردنى پێشمەرگەیەکى یەکێتى لەلایەن هێزێکى ئەمنییەوە لە هەولێر، رۆژی ١٦ی ئەم مانگە تەرمەکەى ڕادەستى بنەماڵەکەى کرایەوە و کەسوکارەکەشی گومانیان لە مردنەکەى هەیە.

هـ.ئـ