سەردێڕ:

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفربارین سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە

پلەکانى گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن
فۆتۆ: 
2020-01-22

64391 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، سبەى شەو بارستەهەوایەکى سارد ڕوو لەهەرێم دەکات و شەپۆلێکى بەفربارین روو لە سەنتەرى شارەکان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەهۆى کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانى شارۆچکە و قەزاکان و لە سەنتەرى پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک بەفر دەبارێت، کاریگەرى ئەو شەپۆلەش تاوەکو رۆژی شەممە ٢٥ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەگەڵ بەفربارین مەوداى بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لەیەک کیلۆمەتر و ڕۆژى یەکشەممەش نزمترین پلەى گەرمى نزیک دەبێتەوە بۆ ژێرپلەى سفر کە دەبێتەهۆى بەستن لەکاتى بەیانیدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی پێشبینییەکانی کەش و هەوای هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

No photo description available.