سەردێڕ:

هەولێر.. بەشێک لە مامۆستایانى وانەبێژ گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-01-22

2766 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە مامۆستایانى وانەبێژ لە هەولێر گردبوونەوە و داوایان لە حکومەتى هەرێم کرد بە بێ جیاوازى دایانمەزرێنن.

ئەو مامۆستایانە رایانگەیاند، داوا لە ئەنجومەنى وەزیران دەکەن ساڵانى خزمەتى مامۆستایەتییان وەک وانەبێژ، دواى دامەزراندنیان هەژماربکرێن و بەبێ جیاوازیش لە نێوان بەشەکاندا سەرجەم مامۆستایان دابمەزرێنێت.

باسیان لەوەشکرد، بڕی ئەو پارەیەى کە لەبەرامبەر وتنەوەى وانەکان دەدرێت زۆر کەمە و دواشدەکەوێت.

ئەو مامۆستایانە ئاماژەیان بەوەشکرد، ویستوویانە لەبەردەم ئەنجومەنى وەزیران گردبوونەوە ئەنجامبدەن، بەڵام بە بیانووى کۆبوونەوە رێگرییان لێکراوە و لە شوێنێکى دیکەدا گردبوونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى لەسەر دامەزراندنى مامۆستایانى گرێبەست دەربڕى، بەڵام تائێستا مامۆستایانى وانەبێژ دانەمەزراون و چەندینجاریش لەسەرتاسەرى هەرێم خۆپیشاندانیان کردووە.