سەردێڕ:

حكومەتی عێراق بڕە پارەیەك دەداتە بەشێك لە بێكاران

فۆتۆ: 
2020-01-22

2705 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بڕى ١٧٥ هەزار دینار بۆماوەی سێ مانگ بە ژمارەیەک لە هاوڵاتیانى بێکار بدات.

 لە راگەیەندراوێکى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا هاتووە، لە دانیشتنى رۆژى ٢١ى ئەم مانگەدا ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە بۆ ماوەى سێ مانگ،١٧٥هەزار دینار بدرێت بە ٩٠٠ هەزار کەس لەو هاوڵاتییانەى بێکارن و تواناى کارکردنیان نییە.

 بەپێی بڕیارەكە مەرجى پێدانى ئەم بڕە پارەیە بەو هاوڵاتییانە، ئەوەیە، دەبێت ئەو کەسانە لە هێڵى هەژاریدا بن، وەک ئەوەى لە یاساى چاودێرى کۆمەڵایەتیدا هاتووە.

 ئەم بڕیارەى حکومەتى عیراق لە کاتێکدایە،لە زۆربەى شارەکانى باشور و ناوەڕاست خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان چوونەتە قۆناغێکى ئاڵۆزەوە، بەتایبەتى دواى تەواوبوونى ئەو ماوەیەى کە خۆپیشاندەران بە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان دابوو بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان.