سەردێڕ:

حکومەتی نوێی لوبنان راگەیاندرا

حەسان دیاب، سەرۆک وەزیرانی دیاریکراوی لوبنان
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2020-01-21

4163 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی نوێی لوبنان بە سەرۆکایەتی حەسان دیاب راگەیەندرا. 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای چەندین مانگ لە ناڕەزایی و خۆپیشاندان لەو وڵاتەدا، لوبنان هاوپەیمانێتییەکی نوێی بۆ درووستکردنی حکومەتێکی نوێ راگەیاند و تێیدا، حەسان دیاب، وەزیری پێشوی پەروەردەی ئەو وڵاتە وەکو سەرۆک وەزیران دیاریکراوە.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، کابینەی نوێی حکومەتی لوبنان لە ٢٠ وەزیر پێکدێت و لەلایەن حزبوڵاوە پشتگیریی دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە خۆپیشاندان و نارەزایەتی لەبەرامبەر خراپی دۆخی خزمەتگوزاریی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان  دەستیلەکارکێشایەوە.