سەردێڕ:

کەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

فۆتۆ: 
2020-01-21

34191 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو نمەبارانى پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەبارێت.

کەشناسی هەرێم ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمشەو نمە بارانى بچڕ بچڕ و هەندێ جار خێرایی باى لەگەڵدا دەبێت لە شوێن و ناوچەی جیاجیا لە پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پارێزگای سلێمانى و کەرکوک و گەرمیان ڕێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت بە تایبەت لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان.

 ئەوەشى ئاشکراکردووە، بەفر لە ناوچەشاخاوییەکان دەبارێت بەتایبەت لە سنورى پارێزگای سلێمانى بەفر بارینەکە زیاتر دەبێت لە کاتەکانى بەیانى زوودا.

هاوکات، کەشناسی بڕی بارانبارینى ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە و زۆرترین بڕی باران لە قەزاى چەمچەماڵى سنورى پارێزگاى سلێمانى باریوە و کەمترین بڕیش لە قەزاى ماوەت و پێنجوێن باریوە.

Image may contain: text