سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

موچەى مانگى ١٠
فۆتۆ: 
2020-01-20

62894 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی سێشەممە، موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت و تاوەکو ٢٣ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، سبەی سێشەممە ٢١ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتەکانى سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی و فریاکەوتن، رەگەزنامە و نشینگە و لیوای یەک و دووی پۆلیسى پاراستن دابەشدەکرێت.

راشیگەیاند، دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوام دەبێت.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت، موچەی مانگى ١٠ى ساڵى رابردووە و یانزەیەمین موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.