سەردێڕ:

سەدر: عێراق لە مەترسیدایە و پەلە بکەن لە کاندیدکردنى سەرۆکوەزیرانى نوێ

فۆتۆ: 
2020-01-19

5143 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر لە پەیامێکیدا بۆ سیاسییەکانى عێراق داوایان لێدەکات دەستى دەستى نەکەن لە کاندیدکردنى سەرۆکوەزیرانى نوێ و عێراق لە دۆخێکى مەترسیدایە.

سەدر لە توێتێکیدا لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تویتەر ئاماژەى بەوەکردووە، "رێز لە بڕیارى هەڕەشەى فراوانترکردنی سنوری خۆپیشاندانەکان دەگرم و دەخوازم پابەندبن بە شێوازى ئاشتیانەى خۆپیشاندانەکان و زیان بە دام ودەزگاکانى دەوڵەت نەگەیەنرێت و وڵات بەرەوە شەڕى ناوخۆیى بەرێت".

سەدر دوپاتیکردەوە، "رێز لە بڕیارى حکومەت دەگرم بۆ رووبەڕووبونەوەى تێکدەران و ئاژاوەگێران، و جیاکردنەوەیان لە خۆپیشاندەران و هەوەها رێگەش نەدرێت حەشدى شەعبى بۆ رووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەران بەکاربهێنرێت، چونکە دواتر ڕوویان ناشرین دەکات.

داواشى لە سیاسییەکانى وڵات کردووە بەپەلە کاندیدى نوێى سەرۆکوەزیران دیاریبکەن و ناوەکەى رادەستى سەرۆکایەتى کۆمار بکەن، تا رایبسپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومەت و با بەسبێت ململانێکانتان لەپێناو دەستکەوت، لەبەر ئەوەى گەلەکەتان و عێراقەکەتان لە مەترسیدایە".

لە سەرەتای مانگى تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق سەری هەڵداوە و بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، تا ئێستا ٢٩ چالاکوان و زیاتر لە ٥٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون، هاوکات زیاتر لە ١٣ هەزار کەسیش برینداربوون.