سەردێڕ:

سەعد حەریری بۆ سیاسییەکانی وڵاتەکەی: کات بەفیڕۆمەدەن

فۆتۆ: 
2020-01-19

1395 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەرى لوبنان داوای لە سیاسییەکانی وڵاتەکەی کرد کات بەفیڕۆنەدەن و حکومەتێکی نوێ پێکبهێنن و کێشەکان چارەسەربکەن.

دوای تێکهەڵپژانی توندی دوێنێ شەوی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە کە زیاتر لە ٤٠٠ کەس برینداربوون، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان لە تویتەر رایگەیاند، سیاسییەکانی وڵاتەکە با چیتر کات بەفیڕۆنەدەن و کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ و دۆزینەوەی چارەسەرییەکان بۆ قەیرانی ئابوری لوبنان بکەن.

راشیگەیاند، نەخشەڕێگایەک بۆ هێورکردنەوەی گەردەلولی ناڕەزاییە جەماوەرییەکە هەیە، ئەویش وەستانە لە کات بەفیڕۆدان و دەرگاکردنەوەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسی و ئابورییەکان.

زیاتری نوسیوە، بۆ دوورخستنەوەی سوپا، هێزەئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە تێکهەڵپژان، ئەوا پێویستە بازنەیەک بەسەر کێشەکاندا بهێنرێت و چارەسەربکرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەعد حەریری لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوودا و لەژێر فشاری خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیدا دەستیلەکارکێشایەوە و دواى رێکنەکەوتنى لایەنەکان لە سەر کاندیدێک بۆ راسپاردنى کەسێک بۆ راییکردنى کارەکانى حکومەتى ئێستا و هەروەها تەواوبوونى ماوەى دیاریکراو، لەڕێگەى موفتى ئەو وڵاتەوە جارێکیتر داواکرا لە سەعد حەریرى بکرێتەوە بە سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى حکومەت تا هەڵبژاردنى نوێ دەکرێت.