سەردێڕ:

کەشناسی ساردترین شوێنی هەرێم ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-01-19

19032 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێمە.

کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بەرزترین پلەی گەرما سفر پلە دەبێت، هاوکات، بەپێی ماڵپەڕی ئەکیووێزەر، نزمترین پلەش  هەشت پلە ژێر سفر دەبێت.

بەپێی پێشبنییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور و باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

No photo description available.