سەردێڕ:

کەشناسی بڕى بارانبارینی ١٢ کاتژمێرى رابردووی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-01-18

8124 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکەش زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناحیەی بازیان بووە کە بڕەکەی ١٥.٦ ملیمەتر بووە.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناحیەی بازیان بووە بە بڕی ١٥.٦ ملیمەتر و کەمترینیش لە کانی ماسی و مەیدان بووە بە بڕی ٠.٢ ملیمەتر.

هاوکات، بڕى بارانبارین لە سەنتەری شارەکاندا بەم شێوەیەیە، لە هەولێر ٣ ملیمەتر و لە سلێمانى ١٠.٦ ملیمەتر و لە دهۆک ٠.٤ ملیمەتر و لە کەرکوک بە دڵۆپ باران باریوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی  بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسی هەرێمیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سبەی ئاسمان هەور و باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، بەپێی پێشبینییەکانیش تاوەکو رۆژی پێنجشەممە کەش و هەوا ناجێگیر دەبێت.

Image may contain: text

هـ.ئـ