سەردێڕ:

کورتترین پیاو لە جیهاندا کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2020-01-18

4559 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەهۆی کورتی باڵایەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد، ئەو پیاوەی نازناوی "کورتترین پیاو"ی لە جیهاندا وەرگرتبوو، لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەڕی سکای نیوز نوسیوویەتی، خاجیندرا ماگاری نیپاڵی دوای ئەوەی سییەکانی توشی هەوکردنێکی توند بووە گیانیلەدەستداوە.

برای ماگار ڕایگەیاند، بەهۆی هەوکردنی سییەکانییەوە داخڵی نەخۆشخانە کرا، بەڵام بەهۆی قورسی نەخۆشییەکەیەوە دڵی لە لێدان وەستا.

درێژی باڵای ماگار ٦٧سانتیمەتر بووە، لە ساڵی ٢٠١٠ لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان ناوی وەک"کورتترین پیاوی لە جیهیاندا" پێبەخشراوە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم نازناوەکەی لەدەستدا، ئەویش دوای ئەوەی شیندرا دانعی نیپاڵی درێژیی باڵای لە ٥٤.٦ سانتیمەتر تێنەدەپەڕی، بەهۆی کورتی باڵایەوە پێش ماگارا کەوت و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

باوکی ماگار ئاشکرایکردبوو، کوڕەکەی کاتێک لە دایکبوو هێندە بچووک بووە لە ناو لەپی دەستدا جێگای دەبووەوە.

ماگار لە ماوەی تەمەنیدا گەشتی بۆ ١٢ وڵاتی جیاواز کردووە، لە بەرنامەی تەلەفیزیۆنی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بینەرێکی زۆریان هەیە دەرکەوتووە.

Image result for ‫وفاة أقصر رجل في العالم‬‎