سەردێڕ:

لیستی ناوی ئەو کوردانەی لە یەختەکەی یۆناندا بوون

فۆتۆ: 
2020-01-18

63028 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای لوتکە لیستی ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی دورگەی پاکسۆسدا بوون.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لیستی ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی هەینی ڕابردوودا بوون، لە دورگەی پاکسۆس، بە پێی لیستەکە پێنج کۆچبەر گیانیانلەدەستداوە و سێ کۆچبەریش زیندوون.

کۆی گشتی لیستەکەش لە ٢٢ کەس پێکدێت، کە ١٤ کەسیان تەرمەکانیان دیارنییە، دەزگای لوتکەش ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەوە لیستی ناوی ئەو کۆچبەرانەیە کە ناوەکانیان لە لایەن کەسوکاریانەوە بۆ دەزگاکە نێردراوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ١١ی ئەم مانگە، لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیادا بەلەمێک بە ٥٣ سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە ٣١ سەرنشینی کە ژمارەیەکیان کوردبوون خنکان.

هـ.ئـ