سەردێڕ:

کارگەی ئالین لەبارەى بوونى جگەرە لە نێو بەرهەمەکانیدا روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-01-18

20439 جار خوێندراوەتەوە

کارگەی ئالین لەبارەى بوونى جگەرە لە نێو بەرهەمەکانیدا ڕونکردنەوەیەک دەدات و دەڵێت، "ئەوە یەکێکە لە هەوڵەکانی ڕکابەرەکانمان بۆ شکاندنی بەرهەمەکانی ئێمە".

کارگەی ئالین، کە یکێکە لە کارگەکانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پۆستێکی فەیسبووکی سۆران عومەری پەرلەمانتار، کە وێنەی یاکێک لە قوتوی بەهاراتەکانی داناوە و پاشماوەی جگەرەیەکی تێدایە، وەڵامی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە، "ئەوە یەکێکە لە هەوڵەکانی ڕکابەرەکانمان بۆ شکاندنی بەرهەمەکانمان، چونکە بە هەموو شێوەیەک جگەرە کێشان و هێنانە ژوورەوەی جگەرە قەدەغەیە لە ناو کارگە".

باسی لەوەشکردووە، "دڵنیاین ئەو قوتووە سەری کراوەتەوە و جگەرەکەی تێکراوە، پاشان کەپس کراوەتەوە و لە یەکێک لە مارکێتەکان دانراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کارگەکە گرنگی تایبەت بە کۆنتڕۆڵی جۆری و پارێزراوی بەرهەمە خۆراکییەکان دەدات".

دەربارەی هەوڵەکەی سۆران عومەریش ئەو کارگەیە ڕایگەیاندووە، "دەستخۆشیمان هەیە بۆ وروژاندنی ئەو بابەتە، وەک کارێکێکی پیشەیی وێنەکەنیان بڵاوکردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەرکارێکی نەخوازراو".

ئەوەش لە کاتێدایە، هەر ئەمڕۆ سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کوردستان، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک وێنەی قوتویەکی بەهاراتی ئالینی دانا کە پاشماوەی جگەرەیەکی تێدایە و نووسیبووی، "پێویستە چاودێری زیاتر بخرێتە سەر کارگەکانی بەرھەمھێنانی خۆراک".

Image may contain: text

Image may contain: indoor
No photo description available.هـ.ئـ