سەردێڕ:

کەشناسی ساردترین شوێنی هەرێم ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-01-18

18141 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێمە.

کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بەرزترین پلەی گەرما چوار پلە ژێر سفرە، هاوکات، بەپێی ماڵپەڕی ئەکیووێزەر، نزمترین پلە پێنج پلە ژێر سفر دەبێت.

بەپێی پێشبنییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور و باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکیووێزەری تایبەت بە کەش و هەوا، پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

No photo description available.