سەردێڕ:

حکومەت بە هەڵە ناوی شوێنی ژێرئاوکەوتنی یەختی کۆچبەرە کوردەکان دەهێنێت

فۆتۆ: 
2020-01-18

14390 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوەى بەهەڵە ناوى شوێنى ژێرئاوکەوتنی  یەختی کۆچبەرە کوردەکان دەهێنێت.

حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەندراوەى بەهەڵە ناوى شوێنى ژێرئاوکەوتنی  یەختی کۆچبەرە کوردەکان دەهێنێت و دەڵێت لە نێوان تورکیا و یۆنان بووە کە ئەوەش هەڵەیە و لە نێوان ئیتاڵیا و یۆناندا و لەنزیک دورگەی پاکسۆس رووداوەکە ڕویداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وتەبێژى حکومەتدا هاتووە "لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له‌ نێوان تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانی، كه هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ی ئەم مانگە یەختێک بە  ٥٣ کۆچبەرەوە لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیادا ژێرئاوکەوت، بەهۆیەوە زیاتر لە٣١ کۆچبەر خنکان و ژمارەیەکیشیان کوردی باشوری کوردستان بوون.