سەردێڕ:

ترەمپ وەڵامی خامنەیی دەداتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-18

10417 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا وەڵامى وتەکانى دوێنێی خامنەیی دایەوە و رایگەیاند، رابەڕى باڵاى ئێران چەند شتێکی "ناشرین"ی لەسەر ئەمریکا و ئەوروپا وتووە، پێویستە ئاگاى لە وشەکانى بێت.

ترەمپ لە تویتێکدا بە خامنەیی دەڵێت،"ئەوەی بە  ڕابەری باڵای ئێران بانگدەکرێت، ئەوەی کە لەم دواییانەدا زۆر باڵا نییە، چەند شتێکی ناشرینی لەسەر ئەمریکا و ئەوروپا وتووە. ئابوورییەکەیان وێرانکراوە، خەڵکەکەیان نەهامەتی دەچێژن. پێویستە زۆر وریا بێت لە وشەکانی."

ئەو وتانەى ترەمپ لە کاتێکدایە دوێنێ عەلی خامنەیی رابەرى باڵاى ئێران دواى هەشت ساڵ بۆیەکەمجار وتاری هەینى لە تاران پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئەمریکا بەشێوازێکی ترسنۆکانە قاسم سولەیمانی تیرۆرکرد و نەیتوانى رووبەڕوو لەگەڵیدا شەڕ بکات.

ئاماژەى بەوەشکرد، گورزی گەورەیان لە سوپای ئەمریکا داوە و شکۆیان شکاندووە.