سەردێڕ:

پۆلیسى دهۆک: هاوڵاتییەک کوژرا

فۆتۆ: 
2020-01-17

7212 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیایا ئێن ئاڕ تی، زاخۆ، ئەحمەد زاخۆیی

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسى دهۆک بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک لە قەزای زاخۆ بە ١١ گولـلە کوژرا.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسى دهۆک بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "لە نزیک کاتژمێر ١ و نیوی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە قەزای زاخۆ کەسێک بە ١١ گولـلە کوژراوە".

ڕاشیگەیاند، "ئەو کەسە تەمەنی ٥٣ ساڵ بووە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە، لە ئێستادا تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆک کراوە".

ئەوەشی وتووە ، "هەتا ئێستا تاوانبارەکە دەستگیرنەکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، هەوڵیش دەدەن بە زووترین کات تاوانبارەکە دەستگیربکەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە قەزای زاخۆ کەسێک دایک و برایەکی خۆی کوشت و لە کاتی رووبەڕووبوونەوەشی لەگەڵ پۆلیسدا، پۆلیسێکی بریندارکرد و خۆشی برینداربوو، پاش گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گیانی لەدەستدا.

هـ.ئـ