سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دوو کەس لە یاریگای قوتابخانەیەکدا تەقە دەکەن

فۆتۆ: 
2020-01-17

11416 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە، دوو پیاو خۆیان کردووە بەناو یاریگای قوتابخانەیەکدا و لەوکاتەی ژمارەیەک گەنج سەرقاڵی یاریکردن بوون، دەستڕێژی گوللەیان لێکردوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە لە قوتابخانەیەکی وڵاتی بەرازیل روویداوە و تێیدا، ٣ گەنجى نێو یاریگاکە بریندارکراون کە بەپێی راپۆرتی قوتابخانەکە برینی هیچیان قورس نییە.

ئەوەش هاتووە، ئەو یاریکردنەی لە کامێرا چاودێرییەکەوە دەردەکەوێت، لە یاریگای قوتابخانەکەدا لەلایەن کڵێسایەکی ناوخۆیی ناوچەکەوە رێکخرابوو، بەڵام یەکێک لە تەقەکەرەکان وادیارە کەسێکی دیاریکراوی بە ئامانجگرتووە، لێی ون دەبێت و نەیتوانیوە بیکوژێت.