سەردێڕ:

شێخان.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

دووکەسیش برینداربوون
فۆتۆ: 
2020-01-17

6338 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە قەزای شێخان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

تایف گۆران پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک ڕایگەیاند، "رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان بەدریک و قەزای شێخان روویداوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون".

باسی لەوەشکرد، "دوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گواستراونەتەوە و هەر چوار قوربانییەکەش ئەندامی یەک خێزانن، کە خەڵکی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەشن".

دەربارەی رووداوەکەش پەیامنێری ئێن ئار تی ڕایگەیاند، "رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی لە جۆری بەرهەڵگر و تایبەتدا بووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت، بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک، لە شەش ساڵی رابردوودا لە سنوری پارێزگاکە ٧ هەزار و ٨٤ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، لە ئەنجامیشدا هەزار و ٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٨ هەزار و ٢١٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

هـ.ئـ