سەردێڕ:

قائیمقامی سلێمانی: هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی پاقلە دوورە لە راستییەوە

فۆتۆ: 
2020-01-17

20592 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە گوایە دەستیان بەسەرپاقلەداگرتبێت بە حەپی (پاراسیتۆڵ) کوڵێنرابێت.

ئەمڕۆ هەینى ١٧ى کانونى دووەمى ٢٠٢٠ لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە لەلایەن ئەندام پەرلەمانێکەوە لەرێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە کە لیژنەکانی تەندروستی و قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەرپاقلەداگرتبێت بە حەپی (پاراسیتۆڵ) کوڵێنرابێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەوەش ڕەتدەکەنەوە كە هیچ حاڵەتێكی وەها لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە تۆماركرابێت وهیچ بڕە پاقلەیەكی كوڵاویش دەستی بەسەردا نەگیراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، "بەمەستی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئەو خواردەمەنیانەی رۆژانە دەیکڕن و دەیخۆن، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی (٣٨) لیژنەوە لەبەرەبەیانێکی زوەوە تا درەنگانێکی شەو چاودێری وردی بازاڕو شوێنەگشتییەکان دەکات".

باسلەوەشکراوە، لایەنى سەرپێچیکاریش لە ڕێنماییەکانى لیژنەهاوبەشەکانیانەوە سزادەدرێت کەبە سزای مادی دەستپێدەکات تاداخستنی شوێنەکە و رووبەرووکردنەوەی خاوەنەکەی بەدادگا.

ئەوە لە کاتێکدایە لە پەیجى خۆى سۆران عومەر پەرلەمانتار لە فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى بڵاویکردووەتەوە، و تێیدا نوسیویەتى، " لیژنەکانی تەندروستی و قائیمقامییەتی سلێمانی پاقلەفرۆشێکیان ئاشکراکردووه کە بۆ هەر مەنجەڵێک پاقلە بڕی ١٢ حەبی پاراسیتۆڵی تێکردووە و بەقسەی خۆی بەو شێوازە ئاسانتر دەکوڵێت".