سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان: ئاگربەستی سوریا شکستیهێناوە

هاوڵاتییەکی ئیدلیب، دوای وێرانککردنی شارەکەی
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2020-01-17

1106 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لەئێستادا رۆژانە خەڵکی مەدەنی لە سوریادا دەکوژرێن و ئەوەش، مانای شکستهێنانی ئاگربەستی سوریايە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠، مایکڵ باکلت، سەرۆکی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، جارێکی دیکە ئاگربەست لە سوریا شکستیهێناوە و کوژرانی رۆژانەی خەڵکی مەدەنی بەهۆی ئاراستەکردنی موشەکەوە دەبێتە هۆی بێهیوایی لە هەوڵەکانی گەیشتن بە ئاشتی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیک بە ٣٥٠ هەزار کەس، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، لە شاری ئیدلیبی کۆنترۆڵکراو لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە، ئاوارەی سنورەکانی تورکیا بوون.

دوای ئەوەی تورکیا بە هاوکاری گروپە چەکدارە سورییەکانی نزیک لەخۆی، هێرشی سەربازی کردەسەر رۆژئاوای کوردستان، دواتر، بە ناوبژیوانی روسیا، هەسەدە و حکومەتەکەی بەشار ئەسەد رێککەوتنێکی سەربازییان کرد و بەوەش سوپای حکومەتى سوریا دەسەڵاتەکانى گەڕایەوە ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا – سوریا، بەڵام لە ناوچەی ئیدلیب هێشتا شەڕی نێوان ئۆپۆزسیۆنی سوریا و حکومەتی سوریا بەردەوامە.

هـ.ب