سەردێڕ:

ئەمریکا.. ئەنجومەنی پیران رێکارەکانى دادگایکردنی ترەمپی دەستپێکرد

فۆتۆ: 
2020-01-16

2959 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا، ئەنجومەنی پیرانى ئەمریکا بە فەرمى رێکارەکانى دادگایکردنی دۆناڵد ترەمپی دەستپێکرد.

لە دادگاییکردنەکەدا حەوت بەڕێوەبەر لە ئەنجومەنى نوێنەران لە چەند گرتە ڤیدیۆیەکەدا، سکاڵا لەسەر ترەمپ پیشکەشدەکەن.

ڕۆژى سێشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی کورسی دەسەڵات، هەروەها گرفت دروستکردن لەبەردەم کارى کۆنگرێس، نوسراوێکی فەرمی لەسەر لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەنجومەنی پیران رەوانەکرد.

هاوکات لە سەر ترەمپ پێوستە وەڵامى ئەو دوو تۆمەتە بداتەوە، و ئەگەر دەنگى پێویستى بەدەستهێنا ئەوا سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی کۆمارییەکان کە لە پارتەکەی ترەمپن زۆرینەی ئەنجومەنى پیران پێکدەھێنن، ئەگەری ئەوە ھەیە ھەوڵەکانی دیموکراتەکان لەو ئەنجومەنەدا شکست پێبێنن.

لەو کاتەوەى كۆنگرێس بڕیاریدا لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ بكات، سەرۆكى ئەمریکا دەستی كرد بە تویت كردن و بە گاڵتە جاڕیەوە باسی ئەو بابەتەی كرد و وتى، نانسی پیلۆسی و دارودەستەكەی دەیانەوێت سەركەوتنەكانی ئەو وەك سەرۆكی ئەمریكا لە كەدار بكەن.