سەردێڕ:

​کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-15

88088 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردووەتەوە، سبەی شەو ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمەباران هەیە و بەپێی پێشبینییەکانیش سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە درەنگانى شەودا بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەرى نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکیووێزەری تایبەت بە کەش و هەوا، لە بەرەبەیانی ڕۆژى هەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، تاوەکو شەوی دووشەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن.