سەردێڕ:

پێشبینییەکانى کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەى

فۆتۆ: 
2020-01-15

9413 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، بۆ سبەینێش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە درەنگانى شەودا بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەرى نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٥ پلە و نزمترین ٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى  ١١ بە ١ و دهۆک  ١٤ بە  ١ و کەرکوک ١٨ بە ٣ پلە دەبێت.

هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٥ پلە و نزمترین ٣ پلە دەبێت، لە سلێمانى  ١٢ بە ٢ پلە، دهۆک ١٤ بە ٢، کەرکوکیش ١٨ بە ٤ پلە دەبێت.

Image may contain: cloud, sky, mountain, text, outdoor and nature

Image may contain: cloud, sky, outdoor and nature

Image may contain: cloud, sky, text and outdoor

Image may contain: cloud, sky, outdoor and text