سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی هەرێم دەکات

فۆتۆ: 
2020-01-15

2010 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدا و هەولێر بکات.

بەپێی زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى بڕیارە کاتژمێر ٤ى ئێوارەى ئەمڕۆ محەمەد بن عەبدولرەحمان دواى سەردانى بەغدا بگاتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبێتەوە.

پێشتر محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە تویتێکدا ئاشکرای کرد ئامانج لە سەردانەکەی محەمەد بن عەبدولرەحمان بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

راشیگەیاندووە، وەزیرى دەرەوەى قەتەر لەمیانی سەردانەکەیدا بەجیا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە و محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمان و وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەو سەردانەى وەزیرى دەرەوەى قەتەر دواى ئەو گرژییانە دێت کە لە پەراوێزى کوژرانى قاسم سولەیمانیدا لە نێوان ئێران و ئەمریکا دروستبووە و عێراقیش بووەتە مەیدانى ململانێی هەردوولا.