سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی ١٠
فۆتۆ: 
2020-01-15

47407 جار خوێندراوەتەوە

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی موچەى وەزارەتى دارایی و ئابورى دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

روونیشیکردەوە، دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت، موچەی مانگى ١٠ى ساڵى رابردووە و یانزەیەمین موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.