سەردێڕ:

هادى عامرى پشتیوانی خۆی بۆ داواكەی موقتەدا سەدر دەربڕى

بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی بوونی ئەمریكا لە عێراق
فۆتۆ: 
2020-01-15

2367 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكى هاوپەيمانى فەتح لە پەرلەمانى عێراق پشتگيرى خۆى بۆ بانگەوازەكەى موقتەدا سەدر دەربڕى كە داواى "خۆپيشاندانى مليۆنى" كردبوو بۆ دەركردنى هێزەكانى ئەمريكا لە عێراق.

 هادى عامرى لە بەياننامەيەكدا رايگەياند، داگيركردنى ئەمريكا قبوڵ ناكەن و دەبێت وڵاتەكەيان سەروەرى خاك و ئاسمانى خۆى بەدەستبهێنێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو پشتگيرى بانگەوازەكەى سەدر دەكات بۆ خۆپيشاندانێكى گشتگيرى لە دژى هێزەكانى ئەمريكا.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر دژى هێزەکانى ئەمریکا و پێشێلکردنى سەروەرى خاکەکەى، داواى خۆپیشاندانى ملیۆنى کرد.