سەردێڕ:

پەرلەمانتارێک: هەموو پەرلەمانتاران داوایانکردووە خانەنشینی لە ٤٠٠ ھەزار کەمتر نەبێت

فۆتۆ: 
2020-01-14

3465 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتى ڕایگەیاند، هەموو پەرلەمانتاران داوایانکردووە خانەنشینی فەرمانبەران لە ٤٠٠ ھەزار کەمتر نەبێت.

 هاوڕێ مەلا ستار ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە میانى بەشداریکردن لە بەرنامەى تاوتوێى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند ، پەرلەمانتارانى کوردستان لەسەرجەم فراکسیۆنەکان کۆدەنگن لەسەر ئەوەى کە کەمترین موچەى خانەنشینى لە ٤٠٠ ھەزار دینار کەمتر نەبێت.

دەشڵێت، تێبینیان لەسەر پرۆژەیاساى چاکسازى هەبووە ، چونکە داهاتى نەوت و خاڵە سنورییەکانى تێدانیە.

ڕاشیگەیاند، داوامانکردووە بۆ جێگیرکردنى بڕگەیەک سەبارەت بە فەرمانبەرانى گرێبەست لە هەرێمى کوردستان کە ژمارەیان نزیکەى ٢٩ هەزار کەسە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانی کوردستان دوای خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکە بریارە ڕۆژی پێنجشەممە بخرێتە بەرنامەی کاری دا نیشتنەوە و دەنگی لەسەر بدەن و پەسەند بکرێت.