سەردێڕ:

پێنج شوێن کە مرۆڤ بۆی نییە سەردانیان بکات

فۆتۆ: 
2020-01-14

55677 جار خوێندراوەتەوە

لە جیهاندا هەزاران شوێنی سەرنجڕاکێش هەن کە مرۆڤ خەونی هەیە سەردانیان بکات و لە نزیکەوە جوانیی و نهێنییەکانیان ببینێت، زۆرکەسیش کار بۆ خەونەکانیان دەکەن و پێیان دەگەن، بەڵام چەند شوێنێک هەیە هەرچەندیش هەوڵبدەیت ناتوانیت پێیان بگەیت، چونکە مرۆڤ بۆی نییە سەردانیان بکات.

ئەمانەی خوارەوە چەند دانەیەکن لەو شوێنانەی کە هەرگیز ناتوانیت سەردانیان بکەیت:

١. دوورگەی مار

دوورگەی مار زۆرترین چڕی ماری تێدایە لە جیهاندا بە شێوەیەک کە لە هەر مەتر چوارگۆشەیەکدا مارێک تا پێنج مار هەیە، هەمووشیان ژەهراوین.

دوورگەکە دەکەوێتە بەڕازیلەوە و تەنیا زاناکانی زیندەوەرزانیی و بابەتە پەیوەندیدارەکانی بۆیان هەیە سەردانی بکەن،  ئەویش دوای چەندین ڕێکار و فۆرم و بەربەستی قورس.

Image result for snake island

Related image

 

٢. دوورگەی سێنتینێلی باکور

دوورگەی سێنتینێلی باکور دەکەوێتە خوار وڵاتی هیندستانەوە و  نیشتیمانی هۆزێکی کۆنە بە ناوی "سێنتیلیز"ەوە، کە تاکو ئێستاش ژیانی مۆدێرنیان پێنەگەشتووە، کۆتا مرۆڤەکانی سەردانی ئەم شوێنەیان کرد چەند ڕاوکەرێکی ماسی بوون، کە دەستبەجێ لەوێ کوژران.

دوای ئەو ڕووداوە حکومەتی ناوەندیی وڵاتەکە هاتوچۆی گەشتیارانی بۆ دوورگەکە قەدەغەکرد و لە ئێستادا بە نزیکەیی بە هیچ بەهانەیەک مرۆڤ ناتوانێت سەردانیان بکات.

Image result for north sentinel island

Image result for north sentinel island

Related image

 

٣. قاسە بەناوبانگەکەی کۆکا کۆلا

تا ئەمڕۆش پێکهاتەی کۆکا کۆلا بە نهێنی لە قاسەیەکی گەورەدا، کە دەکەوێتە شاری ئەتڵانتای وڵاتی جۆرجیاوە، شاردراوەتەوە.

بەرپرسانی کۆمپانیاکە دەڵێن، تەنیا سێ کەس لە جیهاندا لە توانایدایە بچێتە ناو قاسەکەوە، بەڵام بە گشتی ڕووی دەرەوەی قاسەکە شوێنێکی گەشتیارییە و ساڵانە هەزاران کەس سەردانی دەکەن، ئەویش دوای چەند پرۆسەیەکی چڕوپڕی پشکنین.

Image result for coca cola vault

 

٤. ئەرشیفی نهێنیی ڤاتیکان

لەژێر شاری ڤاتیکاندا ئەرشیفێکی گەورەی تێدایە کە تاکو ئێستا لە جیهاندا چەند کەسێکی کەم چاویان پێیکەوتووە، بەپێی کتێبی "مێژووی پاپاکان"، لەو ئەرشیفەدا دۆکیومێنتی نهێنی و نووسراوی دەوڵەت و هەژماری پاپاکان و چەندین  فایلی نهێنی دیکە هەڵگیراون، هەندێکیان دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی هەشتی زاینی.

Image result for vatican secret vault

 

٥. قاسەی ناوکی ڕۆژی دوایی

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی تایمز، قاسەی جیهانیی سڤالبارد بۆ ناوکی ڕووەک، دەکەوێتە وڵاتی نەرویجەوە و لە هەر ڕووەکێکی جیهان ٥٠٠ تۆوی تێدا هەڵگیراوە.

هەروەک لە ناوەکەیەوە دیارە، قاسەکە بۆ ڕۆژی دوایی ئامادەکراوە، واتا ئەو ڕۆژەی کە جەنگی ئەتۆمی دەستپێدەکات و بەشێکی زۆری مرۆڤەکان لەناودەچن، ئەو کەسانەی دەمێننەوە دەتوانن سوود لەو تۆوانە ببینن کە تیایدا هەڵگیراون و سەر لەنوێ ژیانێکی دیکە دەستپێبکەن.

Image result for doomsday seed vault

Image result for doomsday seed vault

Image result for doomsday seed vault

 

ب.ع