سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی ١٠
فۆتۆ: 
2020-01-14

86912 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و رۆژى پێنجشەممەش وەزارەتى دارایی و ئابورى دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، سبەی چوارشەممە، موچەی وەزارەتی پەروەردە و پێنجشەممەش موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

روونیشیکردەوە، دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی دیکە بەردەوام دەبێت.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت، موچەی مانگى ١٠ى ساڵى رابردووە و یانزەیەمین موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.