سەردێڕ:

لەڕێگەی وێنەیەکەوە نهێنییەکی شاژنی بەریتانیا ئاشکرابوو

فۆتۆ: 
2020-01-14

29366 جار خوێندراوەتەوە

چەند کاتژمێرێك بەر لە دانیشتنی خێزانی شاهانەیی لەگەڵ هاری و مێگاندا، لە وێنەیەکدا شاژن ئیلیزابێس دەرکەوتووە کە ئامێری باشترکردنی توانای بیستنی لەناو گوێیدایە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "زە سەن"ی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم وێنەیەی شاژن ئیلیزابێس لە کاتێکدا گیراوە کە دەچوو بۆ سەردانی کەنیسەی شارۆچکەی ساندرینگهام و بەر لەوە بوو کە لەگەڵ گەورە ئەندامانی خێزانی شاهانەییدا و شازادە هاریدا دابنیشێت.

ئەمەش یەکەمجارە کە شاژن بەم جۆرە دەرکەوتبێت، دوای ئەوەی پێنج ساڵ بەر لە ئێستا شازادە فیلیپی هاوسەری لە وێنەیەکدا دەرکەوت کە لەم جۆرە ئامێرە بچوکە لە گوێیەکانیدایە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوەکراوە بیستۆکەکەی شاژن رەنگی سور و قاوەیی بووە، ئەم بیستۆکانە بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێندرێن کە توانای بیستنیان هەیە بەڵام پێویستییان بە هاوکارییە بۆئەوەی دەنگەدەنگی رۆژانە ببیستن وەك دەنگی دەرگا، قسەکردن و تەلەفۆن.

بەڵام ماڵپەڕەکە روونی نەکردووەتەوە کە هۆکاری بەکارهێنانی ئەم بیستۆکە دەگەڕێتەوە بۆ گرنگیی دانیشتنەکە لەگەڵ هاریدا یاخود ئەمە رێکەوتە و یەکەمجارە کە بە ئاشکرا بەکاریدەهێنێت.

شاژن ئیلیزابێس بانگی شازادە هاری نەوەی خۆی کردووە بۆئەوەی کۆبوونەوەیەك بۆ چارەسەری ئەو دۆخە بکەن و بەدوای هەندێك رێڕەودا بگەڕێن بۆ رێکخستنی داهاتووی هاری و مێگانی هاوسەریی، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەو دوو هاوسەرە بڕیاریاندا واز لە ئەرکە شاهانەییەکانیان بهێنن.

الملكة إليزابيث ويظهر الجهاز بوضوح في أذنها

ژ.ن